برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی شێرکۆ (ناوبانگی بۆ هەنگاو ناڕوونە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٠٠


هەنگاو: سێشەممە، ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی شێرکۆ (ناوبانگی بۆ هەنگاو ناڕوونە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شارە بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دەمەو نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی شیرکۆ و خەڵکی گوندی "حەوتاش"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت، ڕان و سمتی ئەم کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمارکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٧٢٣دا لانی کەم ٤٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون، کە ٣٤ کەسیان (٧٧٪) بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە