لە سێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز دواخرا

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز بەناوی کامران مامەندی بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەس

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٣٩


هەنگاو: یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز بەناوی کامران مامەندی بۆ ماوەی دوو مانگ دواخرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و بنەماڵەکەی لە هەوڵدان کە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو وەربگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢ی جوڵای ٢٠٢٣) سزای سێدارەی کامران مامەندی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە دواخرا.

هەنگاو زانیبووی کە، کامران مامەندی ڕۆژی هەینی ٩ی پووشپەڕ بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گواسترابووە و بڕیاروابوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە بدرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامران مامەندی، ١٢ ساڵ پێش دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گواسترابووەوە. ناوبراو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە