برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد مەزرووعی، لە کاتی کۆڵبەری و لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حک

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢١:١٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد مەزرووعی، لە کاتی کۆڵبەری و لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٥: ٣٠ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٦ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد مەزرووعی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "بایەنجان"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار بووە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە کە بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان زگی بەسەختی بریندار بووە، بە هۆکاری درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان و خوێنبەربوونی لەڕادەبەدەر لە ناوڕێگەدا، باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە و هەنووکەش لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی"ی شاری بانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە کوژراون کە ٧ کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە