جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان دوای ١٢ ساڵ بەندکران

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی بەختیار چراغی و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بەسەرد

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:١٨

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٠٢٣


سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی بەختیار چراغی و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١١ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی بەختیار چراغی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی و بەندکراو لەبەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان، لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە