بەندیخانەی ئیلام؛ سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت جێبەجێکرا

سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی حوسێنعەلی زەروەنی، خەڵکی شاری کۆیەشت، سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، سزای سێدارەی بە

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی حوسێنعەلی زەروەنی، خەڵکی شاری کۆیەشت، سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣)، حوسێنعەلی زەروەنی، خەڵکی گوندی "پشت باغ زەروەنی" سەر بە شاری کۆیەشت و دانیشتووی ئەم شارە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لە سێدارەدرا.

حوسێنعەلی زەروەنی، فەرمانبەری بانک، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە