دەستبەسەرکردنی سەید تاریق حوسێنی، خوێندکاری خەڵکی جوانڕۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی

سەید تاریق حوسێنی، خوێندکاری زانستی ئایینی و فەقیی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٧:١٨


هەنگاو: شەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سەید تاریق حوسێنی، خوێندکاری زانستی ئایینی و فەقیی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولایی ٢٠٢٣)، سەید تاریق حوسێنی، چالاکی ئایینی و خوێندکاری خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان گواسترایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ناوەڕاستی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣ و لەلایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ئەو نیزامە"، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ئەم چالاکە ئایینییە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢دا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ ماوەیەک لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە شاری کرماشان لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێەش کراوە و سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی دڕندانە و هۆڤانە یەشکەنجە دراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە