ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ئورمیە بوون بە دوو بەندکراو

بە ئاشکرابوونی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەمیر ئیسلامدووست ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٤٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

بە ئاشکرابوونی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەمیر ئیسلامدووست ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دراون بوو بە دوو کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەری ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەمیر ئیسلامدووست و خەڵکی شاری ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

پێشتر واتە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هەنگاو هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی حوسێن دوڵخانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بڵاو کردەوە. ناوبراو خەڵکی شاری شووت بوو و ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستبەسەر کراوە و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت لە میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە