جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەنگەر خزری و خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا س

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:١٤


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەنگەر خزری و خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەنگەر خزری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەنگەر خزری دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای داداوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە