جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان

دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موحسین یاقووتی و حەمزە فەڕۆخی کە هەردووکیان خەڵکی شاری "کەنگەڤەەر"ی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون و پێشتر بە تۆمەتی پەی

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٥٧


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موحسین یاقووتی و حەمزە فەڕۆخی کە هەردووکیان خەڵکی شاری "کەنگەڤەەر"ی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون و پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی موحسین یاقووتی و حەمزە فەڕۆخی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کەنگەڤەوەری سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەکەی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەم دوو بەندکراوە، دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری هەمەدان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی هەمەدان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی سەنگەر خزری و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە