برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئەشکان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوو

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:١٢


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئەشکان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆکارەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەشکان بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دەستی ڕاستی ئەشکان بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.


ئەم کۆڵبەرە لاوە خێزاندارە و خەڵکی گوندی "دارینە"ی سەر بە شارەی بانەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە