جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٣ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سیامەک حەیاتبینی و موسلیم هەواسی و بەندکراوێکی خەڵکی تاران بە ناوی سەید مەنسوور سەیدی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندید

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٠٠


هەنگاو: سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سیامەک حەیاتبینی و موسلیم هەواسی و بەندکراوێکی خەڵکی تاران بە ناوی سەید مەنسوور سەیدی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی ٣ بەندکراو بە ناوەکانی سیامەک حەیاتبینی و موسلیم هەواسی کە هەردووکیان کورد و خەڵکی شاری کۆیەشت و هەروەها سەید مەنسوور سەیدی، خەڵکی شاری تاران کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم ٣ بەندکراوە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو و لەگەڵ بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوبانگی "شەبەخش" (ناوەکەی هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە) بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، بەندکراوی چوارەم گەڕێندرایەوە بۆ ژووری گشتیی بەندیخانە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری کۆیەشتەوە لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاند؛ سیامەک حەیاتبینی تەمەن ٣٥ ساڵ، ٧ ساڵ لەمەوبەر و موسلیم هەواسی ١١ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کراون و ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو ٣ بەندکراوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت میدیای نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە