جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید ئەڵماسی و خەڵکی شاری هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە ب

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٠٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید ئەڵماسی و خەڵکی شاری هەرسین کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی سەعید ئەڵماسی، بەندکراوی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەڵماسی، ئەو بەندکراوە کوردە باوکی منداڵێک بووە و ساڵی ٢٧١٦ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە شاری هەمەدان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی موحسین یاقووتی و هەمزە فەڕۆخی، کە هەردووکیان خەڵکی شاری کەنگەڤەر بوون، هەر بە هەمان تۆمەت لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی سەعید ئەڵماسی لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە