برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی سامان عەلیزاده لە کاتی کۆلبەری لە بەرزایییەکانی سنووری شاری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێر.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٠٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی سامان عەلیزاده لە کاتی کۆلبەری لە بەرزایییەکانی سنووری شاری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٩ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆکارەوە کۆڵبەرێک بە ناوی سامان عەلیزادە بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شان و باڵی ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار بووە.

ناوبراو خەڵکی گوندی "کەڵاش باخان"ی سەر بە شاری جوانڕۆیە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە