جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٦١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی جوولایدا

لە ماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی لانی کەم ٦١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. مانگی پێشووتری

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٢:٢٠


هەنگاو: دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

لە ماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی لانی کەم ٦١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. مانگی پێشووتریش سزای سێدارەی لانی کەم ٥٢ بەندکراو جێبەجێ کراوە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤ ژن و ٤ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی لانی کەم ٦١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون، لەو ئامارەش ٤ کەسیان لە شارەکانی شیراز و فوولادشار لە پێش چاوی خەڵک و لە شوێنی گشتیی شار لەسێدارە دراون.

شایانی باسە کە لە ماوەی مانگی جولایدا ٢ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بە ناوەکانی محەممەد ڕامز ڕەشیدی و سەعید نەعیم هاشمی قەتالی لە شیراز و لە شوێنی گشتیی شار لەسێدارە دراون، هەروەها سزای سێدارەی ٤ ژنیش لە بەندیخانەکانی کرمان، ڕەجاییشار، کەرەج و ئیسفەهان (لە دوو حاڵەتدا) جێبەجێ کراوە.

 


زیاتر لە ٥٢٪ی کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی مانگی ڕابردوو بەندکراوانی کورد و بەلووچ و تورک بوون

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە؛ لە ماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی لانی کەم ١٢ بەندکراوی بەلووچ و ١١ بەندکراوی کورد جێبەجێ کراوە کە دەکاتە ٣٧.٧٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران. هەروەها سزای سێدارەی ٩ بەندکراوی تورک جێبەجێ کراوە کە ١٤.٧٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران.


لە لایەکی دیکەوە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە ٦.٥٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران. زانیاریی ورد لەسەر ١١ بەندکراو کە ١٨٪ی کۆی ئەو لەسێدارەدراوانەی کە ناسنامەیان هێشتا ئاشکرا نەبووە.، هێشتا لە بەردەستدا نییە

 


جیاکردنەوەی ئاماری لەسێدارەدراوان بەپێی تۆمەتەکان:


شایانی باسە کە زۆربەی بەندکراوان واتە ٣١ کەس کە دەکاتە ٥٠.٨٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان، بە تۆمەتی پەیوەندیداری بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون و هەروەها ٢٢ کەس کە دەکاتە ٣٦٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارە دراون.


بەندکراوانی سیاسی: ٣ کەس
کوشتنی بەئەنقەست: ٢٢ کەس
ماددە هۆشبەرەکان: ٣١ کەس
دەستدرێژیی سێکسی: ٥ کەس
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە