برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێک بەناوی مێهران ئەحمەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەووسود کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و بەسەختی برینداربوو.

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٢٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بەناوی مێهران ئەحمەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەووسود کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت مێهران ئەحمەدی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندارکرا.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوللە بەر کەمەر و دەستی مێهران ئەحمەدی کەوتووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو یاخود بریندرابوون، کە ١٤ حاڵەتیان لە سنووری نەوسود تۆمارکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە