برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێک بە ناوی کارزان سەواری و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری ش

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:٥٩


هەنگاو: یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی کارزان سەواری و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی کارزان سەواری و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە تەقەی ئەو هێزانە باڵی ناوبراو بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە هاوکات لە هەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی مێهران ئەحمەدی و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە سنووری شاری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کەمەر و باڵی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە