جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری هەرسین لە بەندیخانەی هەمەدان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئەحەد هاشمی و خەڵکی شاری "هەرسین"ی سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سز

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٣:١٠


هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئەحەد هاشمی و خەڵکی شاری "هەرسین"ی سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی ئەحەد هاشمی، بەندکراوی خەڵکی شاری هەرسین لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری هەمەدان بە سەرۆکایەتی دادوەر "نەزەری"، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە