لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا و دوو کۆڵبەریش دەستبەسەرکران

تاهیر ئیسماعیل‌توانا، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو. هەمان ڕۆژ دوو کۆڵبەری دیکە بە

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٣:٠٥


هەنگاو: دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

تاهیر ئیسماعیل‌توانا، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو. هەمان ڕۆژ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شێرزاد ئیسماعیل‌توانا هادی پاشا، خەڵکی شاری سەردەشت دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، تاهیر ئیسماعیل‌توانا، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بریندار بوو. هاوکات دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شێرزاد ئیسماعیل‌توانا و هادی پاشا خەڵکی ناوچەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە سنووری "هەنگەژاڵ" لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە هاوکات لەگەڵ کوژرانی ئەرسەلان ڕەسووڵی بریندار و دەستبەسەرکراون.

ئەرسەلان ڕەسووڵی، کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەی لێ کراوە و گوللە بەر سینگی کەوتووە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە