برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی جەلال سوهرابی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سەر سنووری ئەم شارە بە سەختی بریندار کرا.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:٥١


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی جەلال سوهرابی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سەر سنووری ئەم شارە بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) جەلال سوهرابی کۆڵبەری خەڵکی گوندی تاژان سەر بە ناوچەی ئاڵۆتی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار جەلال سۆهرابی لە سنووری سورکێو لە بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە