ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزفوول

هەنگاو وردەکاری لەسەر ناسنامەی بەدکراوێک بە ناوی ئیبراهیم مەولوودپوور کە لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزفوول لەسێدارە دارە، دەست کەوتووە کە دەریدەخات ئەو

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:١٦


هەنگاو: هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هەنگاو وردەکاری لەسەر ناسنامەی بەدکراوێک بە ناوی ئیبراهیم مەولوودپوور کە لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزفوول لەسێدارە دارە، دەست کەوتووە کە دەریدەخات ئەو بەندکراوە کورد و خەڵکی شاری بۆکان بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم مەولوودپوور، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزفوول جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە ٣ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە