گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە

حەسەن شەریفیان، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت کە حەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆش

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:٥٦


هەنگاو: شەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
حەسەن شەریفیان، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت کە حەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، حەسەن شەریفیان، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کانی سپی"ی سەر بە شاری سەردەشت، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی بەشی "ئای سی یو" (ICU) ی نەخۆشخانەی بۆکان، گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە شەش ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەهۆی گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە تووشی جەڵتەی دڵ بوو.

ناوبراو دوای ئەوەی کە تووش جەڵتە بووە، پێش ئەوەی کە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بۆکان، گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکانی شاری بانە و ماوەیەک لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە