برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئومێد لوتفی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.

١ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:٤٣


هەنگاو: چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئومێد لوتفی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی شاری خەڵکی مەریوان بە ناوی ئومێد لوتفی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری کێلێ، پشت و کەمەر پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

شایانی باسە کە دوای برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە