برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی لە سنووری بانە

کۆڵبەرێک بە ناوی ئومێد کەریمی خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری

٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٤٩


هەنگاو، هەینی ٣ی خەرمانان ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی ئومێد کەریمی خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ئومێد کەریمی، کۆڵبەر خەڵکی گوندی (لاویسان) سەر بە شاری مەریوان لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومێد کەریمی کە سکی پێکراوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی بۆ ناوەندی دەرمانی سەقز باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرە دوای نەشتەرگەری ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژێک پێشتر، واتە ڕۆژیسێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بەناوی ئومێد لوتفی، دوای بریندار بوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی لە سنووری «کێلێ» بانە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیووبی ئەم شارە گواسترایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە