ڕاپۆرت/ لە سێدارەدانی زیاتر لە ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینییدا لانی کەم ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سێدارەدراون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد کردن بە مانگی جولایی بە ڕێژەی ١٣ حاڵ

١٠ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:٢٧


هەنگاو: هەینی ١٠ی خەرمانانی ٢٠٢٣

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینییدا لانی کەم ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سێدارەدراون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد کردن بە مانگی جولایی بە ڕێژەی ١٣ حاڵەت (٢١٪) زیادیکردووە. لەمانگی جولاییدا ٦١ حاڵەتی لە سێدارەدان تۆمارکرابوو.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٧٤ حاڵەتی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمارکراوە. لەم ڕێژەیەدا٥٣ بەندکراو بریتین لەو بەندکراوانەی کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی مانگی ئاگۆستدا ١٦ بەندکراوی بەلووچ، ١٠ بەندکراوی کورد و ٨ بەندکراوی تورک لە ئێراندا لە سێدارەدراون.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە لەم مانگەدا سزای سێدارەی سێ بەندکراوی ئەفغان، منداڵێکی تاوانبار بەناوی محەممەد جەواد ئەکبەری، خەڵکی کۆیەشت و ژنێک بەناوی ڕوقیە عابدینی خەڵکی تەورێز جێبەجێکراوە.


جیاکردنەوە بەپێی تۆمەتی سەپێندراو:
لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو تایبەت بووە بە بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە پەیوەندیدارەکان بە مادەهۆشبەرەکان بە تۆمارکردنی ٥٣ حاڵەت (٧١.٥٪ کۆی گشتی) و ١٥ حاڵەتیش بەرانبەر بە ٢٠٪ی کۆی گشتی لە بەندکراوانی تۆمەتبار بە کوشتنی بە ئەنقەست پێکهاتووە.


تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست: ١٥ حاڵەت
تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان: ٥٣ حاڵەت
تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی: ٥ حاڵەت
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ١ حاڵەت
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە