سەپاندنی سزای ٧ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٥ قامچی بەسەر تەها ڕەسووڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار

تەها ڕەسووڵیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٧ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکردن و هەروەها لێدانی ٧٥ قامچی

١٤ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٣٢


هەنگاو: سێشەممە، ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣

تەها ڕەسووڵیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٧ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکردن و هەروەها لێدانی ٧٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەدا کە پەیوەندی بە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە هەیە، سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەک بە ناوی تەها ڕەسووڵیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئۆجاقڵوو"، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان" و "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، سزای ٧ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
هاوکات ئەم هونەرمەندە ناسراوەی خەڵکی پیرانشار سزای لێدانی ٧٥ قامچی و پێبژاردنی ١٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی بەسەردا سەپاوە.

هەروەها تەها ڕەسووڵیان، لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لە دۆسیەیەکی تردا بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی" لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان لە پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا قارەمانی‌سەعاتڵوو"، سزای ٣ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، لە شاری پیرانشار و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوەتەوە. دواجار لە ٢ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە