بجنۆرد؛ موجتەبا نۆدەهی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار سزای سێ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
موجتەبا نۆدەهی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایان دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، ٧٤ لێدانی قامچی و پێبژاردنی سەد میلیۆن تمەن سزای نەقدیی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا موجتەبا نۆدەهی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد سزای سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، ٧٤ زەربی قامچی و پێدانی سەد میلیۆن تمەن سزای نەقدیی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو بە تۆمەتەکانی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی»، «بانگەشە دژی نیزام» و «هێرش بۆسەر هێزەنیزامیەکان» ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دوو دۆسیەی لە دژی کراوەتەوە کە بڕیاری دۆسیەی دووەمی تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە، ئەم هاووڵاتییە بە توندووتیژی و بەکارهێنانی لێدان دەستبەسەر کرابوو و بەهۆی سەختیی برینە بەرکەوتووەکانەوە هەر شەوی دەستبەسەرکرانەکەی بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە. ناوبراو هەروەها لە ماوەی دەستبەسەرکراندا لەژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە.
موجتەبا نۆدەهی بۆ ماوەیەک لە کاتی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی"دا لە بەندیخانە دەستبەسەر کرابوو .