شۆهرە قەمەر، ئەکتەری سینەما، بە چوار ساڵ ٨ مانگ بەندکران سزا درا

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٠٠:١٩

هەنگاو؛ شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

شۆهرە قەمەر، ئەکتەری سینەما، هاووڵاتی کورد و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ٥٦ مانگ بەندکران سزا درا. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی ١٥ مانگ بەندکران بەسەردا سەپێنرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (١٢ی ئاپریلی ٢٠٢٥)، شۆهرە قەمەر، ئەکتەری سینەما، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە، بە تۆمەتی “پشتگیری لە ئیسڕائیل” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست لە پشتگیری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ١٤ مانگ بەندکران و بەگشتی بە ٥٦ مانگ بەندکران سزا دراوە.

عەلی شەریف زادە ئەردەکانی، پارێزەری شۆهرە قەمەر، ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی سزای سەپێندراو داوای پێداچوونەوە کراوە.

شۆهرە قەمەر ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، کە بە «بڵاو کردنەوەی نووسراوی سوکایەتیکردن لە سۆشیال میدیا» ڕاگەیندرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پوشپەڕ، دوای ٤٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندی پێنجی بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا بوو.

جیگای ئاماژەیە کە، شۆهرە قەمەری پێشتر بە هۆی پشتگیری کردن لە بزووتنەوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بە ١٥ مانگ بەندکران سزا درا بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە