لێدان و ئەشکەنجە کردنی کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی چالدێران لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

مەحەممەد ساڵح شەهناز، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە ئەنجامی هێرشی بە کۆمەڵی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەش

١٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٢:١٢


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣
مەحەممەد ساڵح شەهناز، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە ئەنجامی هێرشی بە کۆمەڵی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە، بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانان ٢٧٢٣ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، مەحەممەد ساڵح شەهناز، تەمەن ٢٧ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «عیسی گلیک» سەر بە چالدێران، لەلان هێزەکانی حکومەتەوە هێرشی کراوەتە سەر و ئەشکەنجە کراوە.

بەپێی ئەو گرت ڤیدیۆیانەی پێمان گەیشتووە، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە هێرشی کراوەتە سەر، سەر و دمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.

مەحەممەد ساڵح شەهناز، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ یەکێک لە دەرمانخانەکانی چالدێران گواسترایەوە و دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە