سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی شاری سەقز دەستبەسەر کرا

سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری بەشی پەرستاری لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکومەت لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

١ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٩:٠٣


هەنگاو؛ شەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری بەشی پەرستاری لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکومەت لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو، سەحەر ساڵحیان خوێندکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە و خوێندکارێکی چالاکی ئەم زانکۆیەیە دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. جێگای ئاماژەیە کە سەحەر ساڵحیان بەبێ پیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی سەحەر ساڵحیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، لەبەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە