برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی کوردستان
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی سەباح (ناوبانگ نادیار) و کەنعان تەباسیدە و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی فەرید (
هەنگاو: یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی سەباح (ناوبانگ نادیار) و کەنعان تەباسیدە و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی فەرید (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی تەتەی هەورامان و بانە بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١ی ڕەزبەری (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەر بە ناوی سەباح، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەڵوژان"ی سەر بە شاری مەریوان و کەنعان تەباسیدە، تەمەنی ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گواستراونەتەوە.
هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی فەرید (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە سنووری بانە بریندار بوو.
دوای برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گواستراوەتەوە.