برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی فەرهاد قادرپوور، جەوهەر فکری هەر دوو خەڵکی شاری سەقز و فەرید (ناوبانگ نادیار) خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت ل
هەنگاو؛ سێشەممە ۴ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی فەرهاد قادرپوور، خەڵکی بانه، جەوهەر فکری خەڵکی شاری سەقز و فەرید (ناوبانگ نادیار) خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت لە سنووری شاری بانە بە سەختی بریندارکران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢۴ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی سووری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرهاد قادرپوور تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی بانه بە سەختی بریندارکراوە.
هەروەها، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، جەوهەر فکری کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانیجێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکر. ناوبراو بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە گواسترایەوە.
هەروەها ئێوارەی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی فەرید (ناوبانگ نادیار)،بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداڕان لە سنووری بانە بریندارکرا. ئەو کۆڵبەرە دوای برینداربوون بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گواسترایەوە.