جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت لە بەندیخانەی خوڕەمئاوا

سزای سێدارەی عەلی نەجەفی، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو،

٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:٢٢


هەنگاو؛ چوارشەممە ۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی عەلی نەجەفی، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی عەلی نەجەفی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کۆیەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، عەلی نەجەفی حەوت ساڵ پێش، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی خاڵۆزاکەی خۆی دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە