لەسێدارەدانی لانی کەم ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٣

لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١١:١٩


هەنگاو: یەکشەممە؛ ٩ی ڕەزبەری ٢٠٢٣

لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوودا (ئاگۆست) ٤٧ حاڵەت واتە بە ڕێژەی ٦٣٪ کەمی کردووە. لە مانگی ئاگۆستدا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو تۆمار کرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. لەم ژمارەیە ١٧ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتی بەئەمقەست لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەردا ٦ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ٢٢% کۆی گشتیی ئاماری لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە، لە بەندیخانەکانی مەشهەد و زاهیدان سزای لەسێدرەدانیان جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە کە لەم مانگەدا سزای سێدارەی دوو بەندکراوی ژن لە بەندیخانەکانی وەرامین و مەشهەد جێبەجێ کراوە. هەروەها دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ئەبولفەزل بەیات، خەڵکی ڕوباکەریم و عەلی نەجەفی، خەڵکی کۆیەشت، لە بەندیخانەکانی کەرەج و خوڕەماوا سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە کە ئەگەری هەیە لە کاتی تاوانەکەیاندا تەمەنیان ژێر تەمەنی یاسایی واتە خوار ١٨ ساڵ بووبێت. هەنگاو بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەم دوو دۆسیەیە دەکات و لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر زانیارییەک ڕای گشتی لێی ئاگادار دەکاتەوە.

لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز بووە کە ٤ حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی خوڕەماوا، مەشهەد، بیرجەند و قەزڵحیسار هەرکام ٣ حاڵەت تۆمار کراوە. هەر لەم ماوە دیاریکراوەدا لە بەندیخانەکانی قوم، برووجێرد، ئەهواز و ئیسفەهان هەرکام ١ حاڵەت تۆمار کراوە.

جیاکردنەوەی ئامارەکە بەپێی تۆمەتی سەپێندراو

تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: ١٧ کەس
تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان: ٩ کەس
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ١ کەس
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە