جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری هەمەدان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حوسێن بەهرەمەند، خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەک

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٥:٠٧

 

هەنگاو؛ چوار شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

 

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حوسێن بەهرەمەند، خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، کە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی حوسێن بەهرەمەند، خەڵکی شاری ڕەبەت لە بەندیخانەی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

 

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانی پەیوەندیدار بە دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ، لایەنی کەم سزای سێدارەی ٨٣ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە ١٥.٥٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە