مەهاباد، سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوە بەسەر عومەر شەریف حاجی

عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٠٩:٤١

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە یەک ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە، سزای یەک ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر وردەکارییەکانی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عومەر شەریف حاجی، لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بەندکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە