سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئەلیگودەرز و خوڕەمئاوا جێبەجێکرا

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستانبەناوی وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند لە بەندیخانەکانی خوڕەمئاوا و ئ

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٦:٥٢

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستانبەناوی وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند لە بەندیخانەکانی خوڕەمئاوا و ئەلیگودەرزی ئەو پارێزگایە جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناسنامەی وەحید کاکەوەند و فەتحوڵڵا ڕەشنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندیی (پارسیلۆن) خوڕەمئاوا جێبەجێکرا.

هاوکات لەگەڵ ئەو دوو بەندکراوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە بەناوی وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەلیگودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێکرا.

وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ددەستبەسەرکران و دواتر لەلایەن دەزگای داوەرییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە