محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور خوێندکاری خەڵکی سنە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، خوێندکاری کورد و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٥٨


هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، خوێندکاری کورد و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشدا بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری بواری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کوردستان لە سنە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو خوێندکارە کاتژمێر ٨ی بەیانی لە ماڵی بنەماڵەکەیدا لە گەڕەکی ژاڵەی شاری سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجامدراوە.

محەممەد عەبدوڵڵاهی‌پوور، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە ئەو چالاکە خوێندکارییە، ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە سنە دەستبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە