سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بەناوی خەسرەو نەقیانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەی بەسەردا سە

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٢:٣٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣


سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بەناوی خەسرەو نەقیانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی خەسرەو نەقیانی، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشتی لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

ئەو بەندکراوە پێشتر بەهۆی تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی خەسرەو نەقیانی هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەرییەوە بڵاونەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە