لەسێدارەدانی لانی کەم ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوو

٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٢:٣٥

 

هەنگاو: سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوودا (سێپتەمبەر) ٥١ حاڵەت واتە بە ڕێژەی ٦٥٪ زیادی کردووە. بەگوێرەی ئەم ئامارە، لە هەر دوو ڕۆژدا ٥ بەندکراو لەسێدارە دراوە. لە ماوەی مانگی سێپتەمبەردا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٢٧ بەندکراو تۆمار کرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. لەم ڕێژەیەدا ٣٥ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا سزای سێدارەی ١٨ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ٢٣% کۆی گشتیی ئاماری لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە، هەروەها ٤ بەندکراوی کورد، ٤ بەندکراوی تورک و ٥ بەندکراوی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون.

لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٢٢ کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی پارێزگای کرمان ١٠ کەس، پارێزگای فارس ٨ کەس، پارێزگای خوراسانی باشوور ٦ کەس، ئیسفەهان ٥ کەس و گیلان ٤ کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.

 

جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو

زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە کە ٣٥ بەندکراوە و دەکاتە ٤٥٪ کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە لە بەندیخانەکانی ئێراندا.

تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: ٣٣ حاڵەت

تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ٣٥ حاڵەت

تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ٤ حاڵەت

تۆمەتی ناڕوون: ٦ کەس


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە