برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی لوقمان ئەحمەدپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگژاڵ"ی ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە و ب

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١١:٢٣

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی لوقمان ئەحمەدپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگژاڵ"ی ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لوقمان ئەحمەدپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەنیجەڵان"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شانی بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قووڵیی برینەکەی و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە