ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە خوراسانی باکوور

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوی داود بێهزادی، لە م

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٢:٠٠

 

هەنگاو: شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوی داود بێهزادی، لە ماوەی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوی داود بێهزادی و تەمەن ٢٧ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ٧ ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

ئەو هەواڵە پاش یەک حەفتە ئەمە یەکەم جارە لەلایەن ڕێکخراوی هەنگاو بڵاو دەکرێتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە