جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ڕوانسەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرهاد ئاقایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشت

١٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٤:٢٦

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرهاد ئاقایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی فەرهاد ئاقایی، بەندکراوی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "بەوراوا"ی سەر بە شاری ڕوانسەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی برازاکەی خۆی بە مەبەستی دزینی زێڕ و ئاڵتوون دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی فەرهاد ئاقایی لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە، بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە