ئاشکرابوونی ناسنامەی دوو بەندکراوی لە سێدارە دراو لە بەندیخانەی کرماشان

بە ئاشکرابوونی ناسنامەی بەندکراوێکی لە سێدارە دراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەناوی عەلیڕەزا پەرتەوی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی ل

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:٣٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

بە ئاشکرابوونی ناسنامەی بەندکراوێکی لە سێدارە دراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەناوی عەلیڕەزا پەرتەوی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی لەو بەندیخانە لە سێدارەدراون گەیشتە دوو کەس. هەنگاو پێشتر هەواڵی لە سێدارەدانی فەرهاد ئاقایی بڵاوکردبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی عەلیڕەزا پەرتەوی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلیڕەزا پەرتەوی هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی خۆی بە چەکی گەرم دەستبەسەرکرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

شایەنی باسە کە، تەرمی ئەو بەندکراوە دوای گواستنەوە بۆ شوێنی دانیشتنی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی باقراوای شاری قەرچەک سەر بە پارێزگای تاران، بەخاک سپێردرا.

هەنگاو پێشتر هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناسنامەی فەرهاد ئاقایی، خەڵکی گوندی بەوراوا سەر بە شاری ڕوانسەری لەو بەندیخانە و بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی برازایەکی خۆی بڵاوکردبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە