جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سیامەند ئوستوار کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخ

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٧:٣٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سیامەند ئوستوار کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی سیامەند ئوستوار، بەندکراوی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دنگوز"ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە کە باوکی دوو منداڵە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە