جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەممەد ئەندیشگۆ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو س

١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٢:٢١

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەممەد ئەندیشگۆ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەشمیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد ئەندیشگۆ، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە، بڵاو نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە