دوو کەس لە ئیلام و ئورمیە بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشت

هەنگاو: لەماووەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی لە ئیلام و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٠٧

 

هەنگاو: لەماووەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی لە ئیلام و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی “یونس بەستامی” کوری یوسف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە ئەو گەنجە تەمەن ٢٠ سالە بە هۆی هەژاری و بێکاری و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٥ ساڵان بە هۆی هەژاری و بێکاری و لە شاڕی (سێرۆ) سەر بە پارێزگای ئورمیە لە ڕێگای خواردنی تیزاو (ئەسید) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو کەسە تا ئێستا  بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ روون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە