جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی خالید ڕۆحی و سیرووس حەیدەری، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی

١٥ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:١٦

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی خالید ڕۆحی و سیرووس حەیدەری، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی خالد ڕۆحی، خەڵکی گوندی "سۆ" لە ناوچەی "چەم شار"ی سنە و سیرووس حەیدەری، بەندکراوی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی ئەو شارە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

هەنگاو پێشتر بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بارەیەوە نووسیبووی: سیرووس حەیدەری ١٢ ساڵ لەمەوبەر و خالید ڕۆحی ٤ ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣، ئەم بەندکراوانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواسترانەوە.

تاکوو کاتی داڕشتۆی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە