گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە

بەندکراوێکی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە ناوی فەرزاد گوڵمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی س

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١١:١٢

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە ناوی فەرزاد گوڵمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، فەرزاد گوڵمحەممەدی، خەڵکی گوندی "پاڵنگان"ی سەر بە شاری کامێران، لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، فەرزاد گۆڵمحەممەدی تەمەن ٣٢ ساڵ، ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەگەر بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە لێی خۆش نەبن لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە