جێبەجێکرانی سزا؛ ناسر سوڵتانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوە

ناسر سوڵتانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٢:٠٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

ناسر سوڵتانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، ناسر سوڵتانی، خەڵکی گوندی "خورینج"ی پیرانشار، دوای بانگکران لەلایەن ژووری جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارەوە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ناسر سوڵتانی، پێشتر لەلایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی بە قازانجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە