دوو لاوی بانەیی دەستبەسەر کران
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٠٢
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی (یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، دوو لاویان بە ناوەکانی “ڕەزا مریەمی” و “پەیام ئەنوەری” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
ڕەزا مریەمی ساڵی پاریش لە ڕێکەوتی (٢٦ی سەرماوەزی ٢٧١٧/ ٢٥ دێسامبری ٢٠١٧) بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.